پارێزگای هەڵەبجە ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ هاووڵاتییان بڵاو دەكاتەوە كە رەنگە بەهۆی لافاوی چەند رۆژەی رابردوو مین و تەقەمەنی دەركەوتبێت و هاتبێتە سەر رێگەكانەوە.
پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكی بەپەلەدا بۆ هاووڵاتییان دەڵێت "هاووڵاتییان پارێزگەی هەڵەبجە ئاگادار دەكەینەوە كە لە ئەنجامی ئەو شەپۆڵە بارانبارینەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی ناوچەکە و دروستبوونی لافاو، ئەگەر هەیە مین یان تەقەمەنی جوولابێت و هاتبێتە سەر ڕێگەی هاووڵاتییان".
دەشڵێت "رەنگە دەركەوتنی ئەم مین و تەقەمەنییانە مەترسی دروست بکات لەسەر ژیانی هاووڵاتییان".
پارێزگای هەڵەبجە داواش لە هاووڵاتییان دەكات "تکایە لە کاتی بینینی مین یان تەقەمەنییەوە پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 182 بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەری ئەو حاڵەتە بكرێت لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.


وەڵام بدەوه