Kurdistan Press - وەزارەتی پەروەردە هەشت بریار دەرکران وەزارەتی پەروەردە هەشت بریار دەرکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی پەروەردە هەشت بریار دەرکران

دوای سەردانی ئەمڕۆی بۆ سنووری چەمچەماڵ، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی دەركرد. 

١- ئەو تیمە ئەندازیارییەی كە ناردبوومان بۆ ئامادەسازكردنی دەرخستەی ئەندازیاری نۆژەنكردنەوەی ئەو قوتابخانانەی زیانیان بەركەوتووە، هەر لە كۆبوونەوە بریارماندا كە ڕۆژی یەكشەممە بڕی پارەی پێویست بنێرین بۆ سلێمانی بە گوێرەی دەرخستەی ئەندازیارەكان لە ڕۆژی یەكشەممەوە نۆژەنكردنەوە دەستپێبكات ، كە جەنابی سەرۆكوەزیران پاڵپشتی دارایی دابینكردووە.

٢- بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ مان راسپارد تا رۆژی یەكشەممە لیستی ئەو كەلوپەلانەی ئەو ناوەندانەی خوێندن ئامادەبكەن كە لافاو زیانی لێداون و توانای بەكارهێنانیان نەماوە ، هەر لە كۆبوونەوە بڕیارماندا بڕی پارەی پێویستی ئەو كەل وپەلانە لە ڕۆژی یەكشەممەوە بخەینە بەردەست بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، كە جەنابی سەرۆكوەزیران پاڵپشتی دارایی دابینكردووە. 

٣- لەگەڵ دكتۆرە یارا بەرزنجی و تیمی ( كوردستان فاوندەیشن ) لە دیوانی پەروەردەی چەمچەماڵ كۆبوونەمان ئەنجامدا و بڕیاریان داوە كە دوو قوتابخانە بەتەواوی نۆژەن بكەنەوە و پێداویسیتیەكانیان دابین بكەنەوە. 

٤- ئەو قوتابیانەی كە پەرتووكیان فەوتاوە لە قوتابخانە و لە ماڵیشەوە ، بە زووترین كات بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیمان راسپارد لە هەفتەی داهاتوو كتێبی نوێ بگەیەننە چەمچەماڵ و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بدرێتەوە ئەو قوتابیانەی كتێبەكانیان فەوتاوە. 

٥- وایت بۆرد و ژمارەیەك پێداویستی دیكەی خوێندن لە هەفتەی داهاتووەوە دەنێرینە چەمچەماڵ. 

٦- بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ مان راسپارد كە لە ڕۆژی شەممەوە كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن ی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بكات ، ئەو قوتابخانانەی نۆژەن دەكرێنەوە دەوام ڕادەگیرێت و ئەو قوتابخانانەی توانای دەوام كردنیان هەیە و ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆی قوتابیان نیە دەتوانن بە مشوورەت بڕیاری گونجاوی خۆیان بدەن. 

٧- تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرز دواخراوە بۆ مانگی یەك و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی هەماهەنگی بكەن بۆ وەرگرتنی بڕیاری پێویست لەسەر دانانی میكانیزمەكان. 

٨- وێرای سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی ماندووبون لە پاراستنی گیانی قوتابیان ، هەموو مامۆستایانی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ سوپاس دەكرێن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه