سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ دەکات
ڕۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 سەرۆك مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بەڕێز گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و خەڵکی زاخۆ و هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی جیهان کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانی FIFA بۆ ساڵی 2025 بە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ بەخشرا.
سەرۆک بارزانی ئەو نازناوەی بە مێژوویی وەسفکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ یاریزانان و یانەی وەرزشیی زاخۆ خواست.


وەڵام بدەوه