زستانێکی سەخت بهڕێوهیه و كهشناسێك ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه زستانی ئەمساڵ، لە سێ زستانی ڕابردوو ساردتر دەبێت
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و کۆتایی بەڕەشەبا دێت، خێرایی با دەگاتەوە 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، سبەینێش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو
لەبارەی پلەی گەرماوە کەشناسیی ئاماژەی بەوە داوە، بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان 13 بۆ 18 پلەی سیلیزییدا دەبن.
ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستانه، شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی ڕاگەیاند: "لە سبەی یهكشهممهوه هەست بە گۆڕانکارییە وەرزییەکان دەکرێت، ئەمساڵ لە سێ زستانی ڕابردوو ساردتر دەبێت و ڕێژەی بەفر و بارانبارین تێیدا زیاتر دەبێت، بە جۆرێک کە چاوەڕوان دەکرێت چەند شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و بەفربارینێکی زۆر ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە.


وەڵام بدەوه