شەپۆلێکی چڕی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە رۆژانی کۆتایی ئەم مانگەدا کەشوهەوای ناسەقامگیر دەگەڕێتەوە و
لە رۆژانی 26 بۆ 31ی مانگ بەفر و بارانێكی باش روو لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە. دەشڵێت، شەپۆلەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەكەن ".ئەو کەشناسەی کورد پێشبینی دەکات لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی كوردستان بەفرێكی زۆر ببارێت.


وەڵام بدەوه