بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە و لەمبارەیەوەش، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "تكایە ئاگادار بن."
ئەمرۆ سێشەممە 23ـی 12ـی 2025، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان بڵاوی كردەوە، كە "بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی شەممە 27ـی کانوونی یەکەمی 2025 تاوەکوو ڕۆژی سێشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، شەپۆڵێکی بارانبارین و بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."


وەڵام بدەوه