ناوەڕۆکی دیداری سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان
لە چوارچێوەی سەردانەی بۆ ڤاتیکان ڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز پیترۆ پارۆلینی سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک بارزانی، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و سەقامگیری و ئاسایش لە کوردستان و عێراق هەبوو کە بۆتە هۆی ئەوەی خەڵک لە کوردستان و عێراق بە ئارامی و ئاشتی بژیین.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی سەر ئایندەی ناوچەکە و بە تایبەتی سووریا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.


وەڵام بدەوه