Kurdistan Press - عەرەبی سوری هێرش دەکەن سەر خۆپێشاندەرانی کورد عەرەبی سوری هێرش دەکەن سەر خۆپێشاندەرانی کورد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەرەبی سوری هێرش دەکەن سەر خۆپێشاندەرانی کورد

کەناڵی VTMى بەلجیکی، ڕایگه‌یاند: "شەوی ئەمڕۆ لە کاتی خۆپیشاندانێکی ڕه‌وندی کوردی له‌ به‌لجیكا، شەش کەس لە گۆڕەپانی ئۆپێرای شاری ئەنتۆێرپ بەهۆی ئه‌وه‌ى به‌ چەقۆ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر،برینداربوون، سێ حاڵەتیان ناجێگیرە".

پۆلیسی بەلجیکا چوار گومانلێکراوی دەستگیرکرد کە پێدەچێت خۆیان کردبێتە ناو خۆپیشاندەرانەوە، لە هەمان کاتدا تەوقێکی ئەمنی سەپێنرا و دەستکرا بە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لە ڕووداوەکە.

ئۆرهان کیلیچ، گوتەبێژی کۆمەڵگەی کوردی لە شاری ئەنتۆێرپ، گوتی: "ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارە هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کۆمەڵگەی کوردی لە ئەنتۆێرپ. کۆمەڵگەی کوردی لە گۆڕەپانی ئۆپێرا لە وەڵامی هێرشەكانى سووپای عه‌ره‌بى سووری و گرووپه‌ توندڕه‌وه‌ جیهادییەکان بۆ سەر کوردان لە ڕۆژئاوا و باکووری سوریا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. خۆپیشاندانەکە ئاشتیانە و سروشتی بوو بەبێ هیچ ڕووداو و کێشەیەک. چەندین خێزان و ژن و گەنج و منداڵ بەشدارییان تێدا کرد."

به‌پێی زانیارییه‌كانى، لەگەڵ کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەکە، خۆپیشاندەرە کوردەکان ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە لەلایەن کۆمەڵێک گه‌نجی سوورییه‌وه‌. گوتیشی: "ئەم گه‌نجانه‌ خۆیان کرد بەناو شوێنی خۆپیشاندانەکەدا، پاشان بە شێوەیەکی کتوپڕ چەقۆکانیان دەرهێنا و دەستیان کرد بە چەقۆ لێدان له‌ خەڵکی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی. لە ئەنجامدا سێ کورد بە سەختی برینداربوون و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه