ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات ئەم ڕێگایانەی خوارەوە بەربەستکراوە بەهۆی هەبوونی بەفری زۆر و بەستنی ڕێگاکە.
چاڤی لاند ـ گۆیژە
دۆڵەمیران ـ هەڕووتە ـ شاخی گۆیژە لە فلکەی ئەحمەد گرێدەرەوە
ڕێگای تونێلی پێشڕەو لە ئێستادا کراوەیە و گرفتی تیا نییە بەڵام رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفت دروست ببێت و بەربەست بکرێت.
داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ئەو ڕێگایانە نەکەن کە ئاماژەمان پێکرد و تیمەکانی هاتووچۆ لە ئێستادا سەرقاڵی نەهێشتنی ئەو قەرەباڵغییەن کە لەو ڕێگایەدا هەیە.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک


وەڵام بدەوه