د. شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی پێداگرە لەسەر شایستەیی دەستووریی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار دەکاتەوە وەک شایستەیەکی دەستووری و سیاسی. بۆ ئەم مەبەستەش کاندیدی فەرمی خۆی دیاری کردووە و کار دەکات بۆ ئەوەی لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەماندا سەرکەوتنی بۆ بەدەست بهێنێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی گوت، ئامانجی سەرەکی پارتی لەم هەنگاوە تەنها بەدەستهێنانی پۆستەکە نییە، بەڵکو دەیەوێت لە ڕێگەی کاندیدەکەیەوە دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار کارا بکاتەوە تا ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە پاراستنی دەستوور و هاوسەنگی سیاسی بگێڕێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا، لیژنەیەکی تایبەتمەند و سەرکردایەتی پارتی لە بەغدا لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی، بە ئامانجی تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی و سەرخستنی کاندیدی پارتی بۆ ئەو پۆستە.


وەڵام بدەوه