Kurdistan Press - لەبارەی مووچە زانیاری گەیشت لەبارەی مووچە زانیاری گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچە زانیاری گەیشت

بەهۆی دواكەوتنی تەمویل و درەنگ دابەشكردنی مووچەوە، وەزیری دارایی فیدراڵ بە نووسراوێك داوا لە بانكەكان دەكات هەینی و شەممە بۆ دابەشكردنی مووچە دەوام بكەن.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، كە ئەمرۆ 29ی1ی2026، دەرچووە و بۆ گشت بانكە حكوومییەكان نێردراوە  داوای دابەشكردنی مووچە دەكات.

لە نووسراوەكەدا جەخت كراوەتەوە، كە تەییف سامی وەزیری دارایی داوا لە هەموو بانكە حكوومییەكان دەكات لە ئیدارەی گشتی بانك و لقی بانكەكان لە رۆژانی هەینی و شەممە (30 و 31ی1ی2026) دەوامی فەرمی بكەن بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی مووچەی مانكی یەك.

ئەو نووسراوە لە كاتێكدایە كە بەهۆی كەمی نەختینە و بڕیارێكی پێشووی حكوومەتی عێراق بۆ راگرتنی خەرجكردنی دەرماڵەی خزمەتی زانكۆیی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی عێراق دواكەوتووە. رۆژی 27ی1ی2026، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە لیستی مووچەی مانگی 1ی2026 رەوانەی بەغدا كراوە. لیستی مووچەی هەرێمی كوردستان دوێنێ 28ی1ی2029 رادەستی دارایی فیدراڵ كراوە، بۆ ئەوەی وردبینی تێدا بكرێت و پەسند بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه