Kurdistan Press - پارتی هاتە دەنگ پارتی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی هاتە دەنگ

سەرکردەیەکی پلەباڵای پارتی: پارتی هیچ پێشنیارێكی وەهای بۆ یەكێتی لەبارەی پۆستی سەركۆماری عێراق نەكردووە

”ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە

سەركردەیەكی پلەباڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو دەنگۆیە رەت دەكاتەوە كە باس لەوە دەكات، گوایە پێشنیازێك بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوە لەبارەی پێدانی پۆستێكی باڵا لە هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە دەستبەرداربوونی یەكێتی لە پۆستی سەركۆماری عێراق. چەند میدیایەكی نزیك لە یەكێتی دەنگۆی ئەوەیان بڵاو كردووەتەوە گوایە پارتی پێشنیازی ئەوەی بۆ یەكێتی كردووە كە لە بەرامبەر پێدانی پۆستی وەزیری ناوخۆ، یەكێتی دەستبەرداری پۆستی سەركۆماری عێراق ببێت.

لەمبارەیەوە سەرکردەیەکی پلەباڵای پارتی ڕاگەیاند: ئەم دەنگۆیە دوورە لە ڕاستی و هیچ پێشنیارێکی وەها بۆ یەکێتی نەکراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه