Kurdistan Press - شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران دەسپێدەکاتەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران دەسپێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی قۆناغێکی دیکەی بەفروباران دەستپێدەکات و پێشبینی بارانێکی زۆر دەکرێت.

ئەمشەو شەممە 31/1/2026، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "دوای پچڕانی بۆماوەیەکی کاتی ئێستا بارسته هەوری بەرز و مامناوەند داخل بەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بووە و  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەفروباران دەستپێدەکاتەوە."

ئەوەشی خستووەتە روو: "سەرەتای بارانبارینەکەش لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پارێزگای دهۆک و موسڵەوە دەستپێدەکات و درەنگانی ئەمشەو  کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت دەگاتە تەواوی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین، کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان کە بارانێکی دێمی دەبێت لە نێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت."

ئاماژەشی بەوە داوە: "ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە قۆناغی سێیەمی بەفروباران دەستپێدەکات و لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارانبارینێکی زۆر باش دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا