Kurdistan Press - بەفروبارانی چڕ بەڕێوەیە بەفروبارانی چڕ بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفروبارانی چڕ بەڕێوەیە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت و لە سبەیەوە شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران ناوچەکە دەگرێتەوە. کەشناسان دەڵێن، "لەم شەپۆلەدا بارانی زۆر باش دەبارێ".

بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی سبەی هەینی شەپۆلێکی دیکەی نمەباران و بەفر ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە درەنگی شەودا "نمەباران و بەفرێکی کەم سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەبارێت. شەممە کاریگەری شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان".

د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا راگەیاند: "شەممە تاوەکو سێشەممە پێشبینی بارانبارین دەکرێت، بەڵام لە یەکشەممەدا چڕییەکەی دەبێ و زۆرترین باران دەبارێت".

ئەو شارەزایەی کەشناسی گوتی: "لەم شەپۆلەدا تەنیا لە ناوچە کوێستانییەکان پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت".

هەروەها شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی راگەیاند: "شەپۆلەکە زۆر باشە و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت، لە شارەکان بارانی زۆر باش دەبارێ".

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە راگەیاندووە:

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی

پیرمام: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 8 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی

دهۆک: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا