Kurdistan Press - هێزەکانی ئەمریکا بەرەو هەرێم کشانەوە هێزەکانی ئەمریکا بەرەو هەرێم کشانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزەکانی ئەمریکا بەرەو هەرێم کشانەوە

 هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بنکەی سەربازیی "شەدادی"یان لە باشووری پارێزگای حەسەکە بە تەواوی چۆڵکرد و بەرەو  عێراق و  خاکی هەرێمی کوردستان کشانەوە.

میدیایەکانی سوریا  ڕایانگەیاند، ڕەتلێکی گەورەی سەربازی کە پێکهاتبوو لە دەیان ئۆتۆمبێلی زریپۆش، بارهەڵگری هەڵگری کەرەستەی لۆجستی و ئامێری سەربازی، لە بنکەی شەدادییەوە بەڕێکەوتوون و لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی "وەلید"ەوە چوونەتە ناو خاکی عێراقەوە

هاوکات لەگەڵ چۆڵکردنی کۆتا یەکەی سەربازی، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناو جەرگەی بنکەکە بیستراوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی هاوپەیمانان پێش جێهێشتنی ناوچەکە، تەواوی کۆگاکانی چەک، ئامێرە تەکنیکییە هەستیارەکان و ژێرخانی پەیوەندییەکانی ناو بنکەکەیان تەقاندووەتەوە.

 ئەم ڕێکارە وەک ستراتیژێکی سەربازیی باو لێکدەدرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە کەوتنی هەر جۆرە کەرەستەیەکی هەستیار یان تەکنەلۆژیایەکی سەربازی بۆ دەستی هێزە نەیارەکان.

بنکەی شەدادی یەکێک بو لە گرنگترین بنکەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە وەک خاڵێکی ستراتیژی بۆ چاودێریکردنی کێڵگە نەوتییەکان و پشتیوانیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەکاردەهێنرا.

ئەم کشانەوە و تێکدانی بنکەیە لە کاتێکدایە کە نەخشەی سەربازی لە ناوچەکەدا گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینیەوەو هیزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە) لەوێ کشانەوەو گروپەچەکدارەکانی دیمەشق لەوێ جێگیر دەبن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه