ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە
بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.
تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکە چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.


وەڵام بدەوه