Kurdistan Press - بارانی بەخۆڕ لەم ناوچانە دەبارێت و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت. بارانی بەخۆڕ لەم ناوچانە دەبارێت و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانی بەخۆڕ لەم ناوچانە دەبارێت و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.

خه‌ڵات سدیق، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، کاتەکانی شه‌وی شەممە لەسەر یەکشەممە، بارانی بەخوڕ و بەهێز ئەم ناوچانە دەگرێتەوە: دهۆک و بارزان و سۆران و ئاکرێ و مێرگەسور و هەریر و بالیسان و شەقڵاوە و سیدەکان و وەرتێ و قەڵادزی و ئەگەرێ هەیە بە بەهێزیش بگاتە سنووری هەولێر، بەڵام ئه‌وه‌یان جێگیر نییە. زیاتر وتی، ناوچەکانی کەرکووک و سلێمانی و هەڵه‌بجە و گەرمیان و دەوربەریان لە کاتەکانی شەو بە هەمان شێوە زیاتر کاریگەریی شەپۆلەکەیان لەسەر ده‌بێت.
ئه‌و كه‌شناسه‌ ڕاشیگه‌یاند، سبەی یەکشەممە بە هەمان شێوە بارانی بچڕ بچڕ بەردەوام ده‌بێ و رۆژی دووشەممەی داهاتوو خێرایی بای باشوور لە سنوری گەرمیان و کەرکووک و سلێمانی چالاک دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه