KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرا

سیروان ساڵح ، شارەزای  كەشناسی و فەلەکی رایگەیاند:" لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 17ی شوبات کە دەکاتە 29ی مانگی شەعبان مانگ و خۆر پێکەوە ئاوادەبن و بەهیچ شێوەیەک لەهیچ ناوچەیەک مانگ بە چاو و تەلیسکۆبیش نابینرێت، بۆیە ڕۆژی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و ڕۆژی پێنجشەممە 19ی شوبات یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "هەر بەپێی لێکدانەوەمان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 19ی ئازار کە دەکاتە 29ی ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگ 27 خولەک دوای خۆر ئاوا دەبێت و بەچاو و تلیسکۆبیش بەڕوونی دەبینێرێت، بەم پێیە ژمارەی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز 29 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی هەینی 20ی ئازار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت."

سیروان ساڵح جەخت دەكاتەوە: " بڕیاری دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و یەکەم ڕۆژی جەژن لای لیژنەکانی بینینی مانگ و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانە و ئێمە تەنیا لێكدانەو زانستییەكانی خۆمان دەخەینە ڕوو."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه