ڕەمەزانێکی باراناوییمان لەپێشە.کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور و هەوریتەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لە سنوری سۆران و ڕاپەرین، هەروەها بەفربارینێکی کەمیش لە ناوچە سنوریی و شاخاوییەکان دەبێت، لە سبەینێشدا دابارین زیاد دەکات.
کەشناس شاڵاو هیدایەت ڕاگەیاند: بارانی ناو بەناو و بەپچڕپچڕی تاوەکو ناوەڕاستی مانگ بەردەوام دەبێت، هەندێک جاریش ئەگەری هەورە بروسکە و بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو هەیە، هەروەها پلەکانی گەرماش نزم نابنەوە. بەپێی پیشبینییەکانی کەشوهەوا مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ باراناویی و تەڕو توشیی دەبێت و بەشیکی باشی بارانبارین دەکەوێت نێو مانگەکەوە کە کۆتا مانگی زستانە و لەگەڵ ئەوەشدا بەهار باراناویی دەبێت و تا کۆتایی وەرزی دابارین باران لە ناوچەکە نابڕێت و کۆی وەرزی دابارین کەموێنە دەبێت.


وەڵام بدەوه