KurdistanPress...

CLOSE

وردەکاری داشکانی کارەبا بڵاوکرایەوە

وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە، لە پڕۆژەی ڕووناکی نیوەی ماڵان لەسەر دوایین پسوولەی کارەبا کەمتر لە 73,000 دینارییان بۆ هاتۆتەوە، هەروەها، 80٪ی ماڵان لەسەر دوایین پسوولەی کارەبا  کەمتر لە 160,000 دینارییان بۆ هاتۆتەوە

دەشڵێت، وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی بۆ هاوبەشانی ماڵان و داتای دوایین پسوولەکانی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نرخەکانی کارەبا نەگۆڕاون. هەر گۆڕانکارییەک کە دەکرێت پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارە لەوەی بەشێک لە ماڵان بڕی پسوولەی کارەبایان لەم زستانەدا بەرزتربووە لە مانگەکانی ڕابردوو و ئەمەش وایکردووە  بە جدییەوە لەم بابەتە بڕوانێت و ئەو بارگرانییەی کەوتۆتە سەرشانی بەشێک لە هاوڵاتییان هەڵبگرێت.

وەک پاڵپشتییەک و هاوکارییەک بۆ هاوبەشانی ماڵان، تا ڕێککەوتی 12ی مانگی 3، هەر بڕە پارەیەک کە هاوبەشان لە ڕێگەی سەکۆی "ئی-پسوولە"ـوە بیدەن، ئینجا پارەی ڕووناکی بێت یان قەرزی کۆن ، ئەوا ڕێژەی %20 ئەو بڕە پارەیان، لەسەر پسوولەی مانگەکانی داهاتوو کەم دەکرێتەوە.

بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ ڕای گشتی، وەزارەتی کارەبا زانیاری ورد لەسەر دوایین پسوولەی هاوبەشانی ماڵان لە تەواوی کوردستاندا دەخاتە ڕوو وەک لە خوارەوە هاتووە.

زۆربەی هاوبەشانی ماڵان لە سەرانسەری کوردستان لەخوولێکی کارەبا کە تێکڕای ڕۆژەکانی بریتیە لە 45 ڕۆژ کەمتر کارەبا و پارەیان بەکارهێناوە و بۆ گەڕاوەتەوە لە:

 *کوردستان:*

- 50% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (73,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا (  853 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (160,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا ( 1,469 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

*هەولێر:*

- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (83,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا (  958 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (177,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا ( 1569 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

*سلێمانی:*

- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (54,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا (  661 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (118,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا ( 1,195  کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

*دهۆک:*

- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (102,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا (  1,061  کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (224,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا ( 1,759  کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

*هەڵەبجە:*

- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (42,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا ( 540 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە (81,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە

- بە تێکڕا ( 906  کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە

گەڕانەوەی پارەیەکی زۆری پسوولەکانی کارەبا لەم زستانەدا بە گشتی بۆ ئەم دوو هۆکارە دەگەڕێتەوە:

1. تێکڕای خوولی پسوولەی کارەبا بەتێکڕا بریتی بوو لە 45 ڕۆژ، خولێکی درێژتری پسوولە ڕەنگدانەوەیە بۆ ماوەی بەکارهێنانی کارەبای زیاتر بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری لە نرخەکانی کارەبادا ڕووبدات. بۆ نموونە، 400 کیلۆوات کاتژمێری یەکەم لە هەر 30 ڕۆژێکدا بە  72 د.ع\کیلۆوات کاتژمێر ئەژماردەکرێت. وە هەروەها، ئەگەر خولی پسوولە درێژ ببێتەوە بۆ 45 ڕۆژ، 72 د.ع\کیلۆوات کاتژمێر  بۆ 600 کیلۆوات کاتژمێر ئەژماردەکرێت. لە هەردووک حاڵەتدا هاوبەشانی ماڵان هەر خوارترین ئاستی بەکارهێنانی کارەبایان بۆ ئەژماردەکرێت.

2. بەکارهێنانی زۆری کارەبا، بە دیاریکراوی بەراورد بە وەرزی زستانی ساڵانی پێشووتر. سەرمای نائاسایی لەم زستانەدا وایکرد خەڵک زیاتر پشت ببەستێت بە گەرمکەرەوە کارەباییەکان. وە هەروەها، یەکەم زستان بوو کە زۆربەی هاوبەشانی ماڵان خاوەنی کارەبای 24-کاتژمێری بوون، و پێویستییان بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی لەگەڵی بگونجێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه