هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات كە دوو كامێرای تۆماركردنی خێرایی دەكەونە كار و سەرپێچی تۆمار دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە: "ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینەوە كە هه‌ردوو كامێرای شه‌قامی هه‌واری شار له‌به‌رده‌م و له‌پشتی ئه‌نده‌رپاسی والی جێگیركراون، دەكەونە كار."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "لەڕۆژی یه‌كشه‌ممه 22/2/2026ەوە هەردوو كامێراكە سه‌رپێچی شۆفێران تۆمار ده‌كه‌ن، بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراویش لەشەقامەکە 60 کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا."


وەڵام بدەوه