گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەكرێنەوە، لەسەرەتای مانگی داهاتووهوه بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان ناتوانن گەشتی ئێران بكەن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێوەوڵەتی پەروێزخان، بڵاوی كردەوە: "ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە لە 1ی 3ی 2026 بەدواوە هەر هاووڵاتییەک هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت ناتوانێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وڵاتی ئێران بکات."
ئاماژە بەوەش دراوە: "ئەم ڕاگرتنە تا کاتێکە کە ڕێنمایی و میکانیزمی نوێ دەردەچێت لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە، دواتر بەشێوەیەکی فەرمی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی دەبێتەوە."
دەروازەی نێوەوڵەتی پەروێزخان جەخت دەكاتەوە: " ئاگاداری هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەکەینەوە بەمەبەستی گەشتردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەوێزخان نەکەن."


وەڵام بدەوه