ئەنجومەنی فەتوا بڕی زەکاتی پارە و زێڕی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد و سەرفیترە 3 هەزارە
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم بڕی زەکات و سەرفیترەی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد؛ هەر کەسێک 3 ملیۆن دیناری هەبێت دەبێت زەکات بدات و سەرفیترەی هەر کەسێکیش بە 3000 دینار دیاریکراوە.
ئەمڕۆ، ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان لە راگەیەندراوێکدا وردەکارییەکانی خستەڕوو، بەپێی بڕیارەکە بۆ ئەمساڵ سەرفیترەی هەر کەسێک 3000 دینارە، هەروەها فیدیەی رۆژووش بۆ ئەوانەی بەهۆی نەخۆشی یان هۆکاری شەرعییەوە ناتوانن بەڕۆژوو بن، بۆ هەر رۆژێک 3000 دینار دیاریکراوە.


وەڵام بدەوه