حکومەتی هەرێم لیستی ئەو ڕۆژانەی دیاری کرد کە لە مانگی ڕەمەزاندا دەکرێنە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن.
سەرەتای پشووەکان لە ٥ی ئازار بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان دەستپێدەکات، دواتریش بەهۆی یادی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار و ڕزگارکردنی شاری هەولێر، جارێکی تر دەوام ڕادەگیرێت.
هەروەها ڕۆژی ١٤ی ئازار کە هاوکاتە با ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر وەک پشووی فەرمی لە ناوەندەکاندا دیاریکراوە.
کۆتایی پشووەکانی ئەم مانگەش لە جەژنی نەورۆزدا دەبێت، کە گەورەترین پشووی مانگەکەیە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ٢١ی ئازارەوە تا ٢٣ی ئازار سەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکان دادەخرێن، بەمەش هاووڵاتییان دەرفەتێکی باشتریان دەبێت بۆ ئەنجامدانی گەشت و سەیران و بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی کوردی.


وەڵام بدەوه