Kurdistan Press - مەزڵوم عەبدی هۆشداری دەدات مەزڵوم عەبدی هۆشداری دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەزڵوم عەبدی هۆشداری دەدات

مەزڵوم عەبدی فەرماندی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ میدیا جیهانییەکان ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی کۆتایی مانگی ڕابردوو باشترین بژرادەی بەردەستبوو لە قۆناغی ئێستادا و ناڵێین باشترین ڕێککەوتن بوو بۆ کورد، بەڵام دڵنیایی ئاگربەست و چەسپاندنی سەقامگیریی و چارەسەرکردنی کێشەکانمان لە ڕێگەی دیالۆگەوە، هەموو ئەمانە وایکرد پەسەندبکرێت.

وتیشی "بێگومان ئێمە ئۆتۆنۆمیمان دەوێت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا، تاکە مەرجێک بۆ ئەوەی حکومەتی دیمەشق پەسەندی بکات، حوکمڕانی خۆجێییە لەم هەلومەرجە تایبەتەدا، ئەوەی دەمانەوێت حوکمڕانی خۆجێی یە، کە کورد بتوانێت ناوچەكانی خۆی بەڕێوەببات و ناسنامەی کوردبوونی خۆی بپارێزێت.

فەرماندارەکەی کورد وتیشی من نە دەمەوێت و نە ئاواتەخوازم ڕێككەوتنەكە شکستبهێنێت، بەڵام لە ئەگەرێکی وادا، ئێمە تا کۆتایی درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین، مەحاڵە دەستبەرداری ناوچە کوردنشینەکان بین.

لە بەشێکی قسەکانیدا ژەنەراڵ مەزڵوم وتی، کاتێک حکومەتی سوریا هێرشی کردە سەر کورد، ئەمریکا بە هانای کوردەوە نەهات، هەڵوێستەکانیشی بەوجۆرە نەبوو هێرشەکان لەسەر کورد بوەستێنێت، لە ئەنجامی ئەم هەڵوێستەدا ناڕەزایی بەربڵاو لە نێو گەلەکەماندا هەیە.

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکاوە مەزڵوم کۆبانێ وتی، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەم کاتە هەستیارەدا بیرۆکەیەکی باش نییە، چونکە بە دڵنیایی ئاڵنگاری نوێ دروست دەکات، بەتایبەتی لە شەڕی بەردەوامی دژی تیرۆردا...

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه