Kurdistan Press - پەیامێکی تووند لە موجتەبا خامنەییەوە پەیامێکی تووند لە موجتەبا خامنەییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی تووند لە موجتەبا خامنەییەوە

موجته‌با خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌په‌یامێكدا بۆ كوژرانی عه‌لی لاریجانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ر دڵۆپێكی خوێن باجی خۆی هه‌یه‌،  بكوژانی تاوانكاری شه‌هیدانیش به‌منزیكانه‌ ئه‌و باجه‌ ده‌ده‌ن
موجته‌با خامنه‌یی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبونی پڕ له‌ ئازاری عه‌لی لاریجانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی و كوڕه‌كه‌ی و به‌شێك له‌ هاوكاره‌كانیم پێگه‌یشت
راشیگه‌یاندوه‌، "لاریجانی كه‌سایه‌تییه‌كی زانا، دوربین، زیره‌ك، پابه‌ند و به‌ئه‌زمون بو، شاره‌زایی هه‌مه‌چه‌شنی له‌ بواره‌كانی سیاسی، سه‌ربازی، ئه‌منی، فه‌رهه‌نگی و ئیداریدا هه‌بو، له‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ده‌یه‌ خزمه‌تكردن له‌ لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كانی سیسته‌می ئیسلامیدا، بوه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و كاریگه‌ر"
موجته‌با خامنه‌یی ده‌شڵێت، "گومانی تێدا نییه‌ كه‌ تیرۆركردنی كه‌سایه‌تییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ گوزارشته‌ له‌ ڕاده‌ی گرنگی ئه‌و و گه‌وره‌یی ئه‌و ڕق و كینه‌ی كه‌ دوژمنانی ئیسلام به‌رامبه‌ری هه‌ڵیانگرتوه‌، پێویستیشه‌ دوژمنانی ئیسلام بزانن كه‌ ڕشتنی ئه‌م خوێنه‌ له‌سه‌ر چه‌قی سیسته‌می ئیسلامی ته‌نها هێزی زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر دڵۆپێكی خوێن باجی خۆی هه‌یه‌، بكوژانی تاوانكاری شه‌هیدانیش به‌منزیكانه‌ ئه‌و باجه‌ ده‌ده‌ن".
دوێنێ سێشه‌ممه‌، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند، عەلی لاریجانی سكرتێری ئەنجومەنەكەی دوای تەمەنێک خەبات بۆ پێشکەوتنی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی، دواجار ئاواتە لەمێژینەی خۆی بەدیهێنا لە هێرشێكی ئەمریكا و ئیسرائیل لە تاران "شەهید بو".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا