Kurdistan Press - کاتی ناردنی مووچەی مانگی سێ ڕاگەیاندرا کاتی ناردنی مووچەی مانگی سێ ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی مووچەی مانگی سێ ڕاگەیاندرا

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووری عێراق كۆبوونەوە ئەنجام بدەن، لە كۆبوونەوەكەدا باسی كەمیی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكەن، لەگەڵ گفتوگۆ لەسەر شێوازی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسكۆدا لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان.

 

ئەمڕۆ دووشەم شەشی نیسان، بڕیارە شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووری عێراق كۆ ببێتەوە، كە فوئاد حوسێن سەرپەرشتیی دەكات و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەشداریی كۆبوونەوەكان دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی مانگی رابردووی كوردستان دەخەنە ڕوو كە بەهۆی ئاڵۆزی و دۆخی ناوچەكە هاتووەتە ئاستی نیوە. 

 

هاوكات راپۆرتی كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیە بۆ كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە دەكرێت، دەبێتە بنەمایەك بۆ ئەوەی بزانرێ بۆ مانگی سێ‌ چەند پارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هەیە.

 

هاوكات ڕۆژی پێنجشەم و دوێنێش بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق، گفتوگۆی لەگەڵ سوودانی كردووە و پێی گوتووە، داهاتی كوردستان 120 ملیار دینار نییە بۆ ئەم مانگە، بەڵام ئەوە رێگر نابێت لە ناردنی مووچە و بڕیارە سوودانی لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەوە بخاتە ڕوو.

بەنگین رێكانی رێكارەكانی ناردنی مووچە و تەواوی پرسەكەی بۆ سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق روون كردووەتەوە و ئەوەیش هۆكارە بۆ ئەوەی تەیف سامی راسپێردرێ‌ كە مووچەی كوردستان رەوانە بكرێت.

 

جگە لەو كۆبوونەوەیە بڕیارە شاندەكە چەند كۆبوونەوەیەكی تریش ئەنجام بدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا