Kurdistan Press - براوەی ئەم شەڕە هەرێمی کوردستانە براوەی ئەم شەڕە هەرێمی کوردستانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

براوەی ئەم شەڕە هەرێمی کوردستانە

ئەگەر بەراستی شەڕەکە بوەستێ و لە داهاتوو بگەنە رێککەوتن و رژێمی ئێران نەگۆڕێ 
براوەی ئەو شەڕە (هەرێمی کوردستانی عێراق)ـە!
لە رووی سەربازی لە ناوجەرگەی شەڕەکەیە کەمترین زیانی ئابووری بەرکەوتووە و دامەزراوەکانی سەلامەتن وەکو کارەبا، فرۆکەخانە، نەوت و غاز، ئاو …. سەیری وڵاتانی کەنداو بکەن و ئینجا دەزانن وەزعەکە چۆنە!
بهێنە بەر چاوی خۆت یەک بالیستی بەر کۆرمۆر بکەوتبایە چ رووی دەدات؟!
لە رووی سیاسییەوە نەچوونە ژێرباری داخوازی ئەمریکا بەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندی سەربازی بۆ هێرشی وشکانی بۆ سەر ئێران پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەش بەهێزدەکات لە داهاتوو.
بەهۆی هەناردەکردنی نەوت بە بۆڕی بۆ بەندەری جیهان و دووری هەرێمی کوردستان لە گەرووی هورموز وایکرد لە چاو زۆربەی وڵاتان ناوچەکە هەرێمی کوردستان زیانی بەرنەکەوێت بە پێچەوانەوە نەوتی کەرکووکیش بە رێگای بۆڕی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێ ئەمەش لە رووی دارایی قازانج بوو.
لە رووی گیانییەوە بەڵێ زیانەکان زۆر بوون، بەداخەوە بە ناحەق چەندین هاوڵاتی و خەڵکی بێ تاوان و مەدەنی بووەنە قوربانی ئەو شەڕە نەگریسە.
محمود یاسین

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا