بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی، ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە سبەینێوە کەشوهەوا جێگیردەبێتەوە و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکاتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە لەکات و شوێنی جیاجیادا ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکان
باسی لەوەشکرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمەوە 13/4/2026 بەگشتی کاریگەری ناجێگیری کەش و بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچەکانمان کۆتایی پێدێت.
راشیگەیاند: لە سبەی سێشەمەوە 14/4/2026 هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆک و کەش و هەوا بەگشتی جێگیردەبێت و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە و بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەتایبەت رۆژی هەینی 17/4/2026 لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی گەرم لەباکوری ئەفریقاوە لەسەرجەم ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بۆ سەروو تێکرایەکان بەرزدەبنەوە و لەبەشێکی ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک ئەگەر هەیە بەرزترین پلەی گەرمی لە رۆژی هەینیدا بۆ 30 پلەی سەدی بەرزببێتەوە و لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەش بۆ 25 پلە یان زیاتر بەرزببێتەوە ، بەدرێژای ئەو ماوەیەش کەش و هەوا جێگیردەبێت و ئەگەری بارانبارین نابێت و ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری ساماڵ ئەبێت ."
ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو: "هەفتەی داهاتوو لە رۆژی شەمەوە 18/4/2026 پێشبینی ئەکرێت جارێکی دیکە نزمەپاڵەپەستۆکان لەدەریای ناوەراست و دەریای سوورەوە چالاکبنەوە بە ئاراستەی ناوچەکانمان بەم شێوەیەش ناجێگیری لە کەش و بەرگەهەوای ناوچەکانمان دروست ئەبێتەوە و هەورە بروسکە و تاوە تەرزە و بارانی بەخوڕ دەستپێدەکاتەوە و ئەگەر هەیە تا کۆتاییەکانی ئەم مانگە ئەو حاڵەتە ناجێگیریە لەبەرگەهەوای ناوچەکەدا درێژە و بەردەوامی ببێت و رۆژانە لەکات و شوێنی جیاوازدا باران ببارێت".
وادەی کۆتایی هاتنی بارانبارین راگەیاندرا
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هەواڵی خۆش گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران پەیوەندی بە ترەمپ کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
چین تەحەددای ئەمریکا دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران زەنگی جەنگی لێدا
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ لە بەلەمەکانی ئێران دەدەیین
1 رۆژ پێش ئێستا
پاکستان هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه