فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.
فەرمانگەكە بڵاوی كردەوە كە ڕۆژی پێنجشەم 16ی نیسان، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.
باس لەوەیش كراوە كە هاوكات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لە دوای یەكی تەمووزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون، كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.


وەڵام بدەوه