ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە
لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.
ئێمە لێرەوە جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە هەرگیز بەشێک نەبووە لە هیچ شەڕ و ململانێیەک؛ داواش دەکەین چیتر سەقامگیریی هەرێم و ئارامیی هاووڵاتییان نەکرێنە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦


وەڵام بدەوه