ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
هاووڵاتیانى خۆشەویست
سەبارەت بەو بارودۆخەى بۆ کەرکوک هاتۆتەپێش، ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان وەکو هەمیشە پاڵپشتى لە مافى پێکهاتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەین و بەو پەڕى ڕاشکاوییەوە ڕایدەگەیەنین کە سەقامگیرى و پێشکەوتنى وڵاتەکەمان بەندە بە دابینکردنى مافە ڕەواکانى تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینى و ئاینزاکان و، بڕواشمان وایە کەرکوک مەڵبەندى پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتەکانیەتى.
هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە
ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان قوربانى زۆرمان لە پێناو کەرکوک وەکو نیشتمان و خەڵکە ئازیزەکەى داوە و، هەموو هەڵوێست و هەوڵەکانمان بۆ سەربەرزى و بەختەوەرییان بووە، بۆیە لەگەڵ ئەو بڕیار و ڕاسپاردانە دا دەبین کە بە هاوبەشى هەموو لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانى پێکهاتەکانەوە بدرێن.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی نیسانى ٢٠٢٦
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
د. عبداللطيف هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕاگهیاندراوێک لە گوتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار
1 رۆژ پێش ئێستا
ئاگاداری گرنگ بۆ هاوڵاتیان هات
1 رۆژ پێش ئێستا
بانکی ناوەندی عێراق هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
هەڵمەتێکی فراوان دەستپێدەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه