Kurdistan Press - د. ئیدریس کاریتانی: ڕووداوی شه‌هیدبوونى غه‌زال پەڵەیەکی ڕەشە د. ئیدریس کاریتانی: ڕووداوی شه‌هیدبوونى غه‌زال پەڵەیەکی ڕەشە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

د. ئیدریس کاریتانی: ڕووداوی شه‌هیدبوونى غه‌زال پەڵەیەکی ڕەشە

د. ئیدریس کاریتانی، پێشنوێژ و وتارخوێن و نووسەر له‌سه‌ر شه‌هیدبوونى غه‌زال مه‌ولان، كچه‌ پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه‌ له‌ ڕۆژانى ڕابردوودا و دواى برینداربوونى به‌ درۆن، ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى كرا بۆ چاره‌سه‌ركردنى، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ڕه‌تیان كرده‌وه‌ چاره‌سه‌رى بكه‌ن، شه‌هید بوو، بابه‌تێكی له‌ ژێر ناونیشانی (دوورکەوتنەوە لە ئەخلاقی پێغەمبەر (د.خ) و غەریبیی کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات) نووسیوه‌.

ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌، نووسیویه‌تى: "بەڕاستی بە ئەندازەیەک لە ئەخلاق و ڕەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر (د.خ) دوور کەوتووینەتەوە کە باس ناکرێت. ڕووداوی ئەو کچە ڕۆژهەڵاتییەی کە وەک پەنابەر و میوان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوو، پەڵەیەکی ڕەشە بۆ مێژوو دەمینێتەوە، ئەو کچە بەڕێککەوتنی نێوان هەرێم و عیراق و ئێران لێرە نیشتەجێیە، لە کاتێکدا ئەو تەنها داوای ئازادی بۆ خاک و خەڵک و نیشتمانە داگیرکراوەکەی دەکرد، کەچی بە درۆن لێی درا".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "دوای برینداربوونی، وەک دەگوترێت بەگوێرەی پێویست لە نەخۆشخانەکان چارەسەر نەکراوە، کە ئەمە کەمترین ئەرکی ئەخلاقی و واجبی دەسەڵاتدارانی ئێستای سلێمانی بوو بەرامبەر بە میوانێکی لێقەوماو، باخەڵکی تر تێوەنەگلێنن. کاتێکیش گیانی لەدەست دا، برینەکە زۆر قوڵتر بووەوە؛ ویستیان لە گۆڕستانێکی دووری شار بینێژن، بەڵام درۆنەکان وازیان لە جەستە بێگیانەکەشی نەهێنا و لە گۆڕستانەکەشیان دا تالەوێ نەنێژرێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ته‌رمى ئه‌و كچه‌ شه‌هیده‌ براوه‌ته‌ چه‌ند مزگه‌وتێك بۆ شۆردن و كفنكردنى، به‌ڵام ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ بشۆردرێت و كفن بكرێت، ده‌اَێت: "بەڕاستی مامۆستایانی ئایینی سلێمانی کە هەمیشە بە ئازایەتی ناسراون، نازانم چۆن وەڵامی ئەم بێدەنگی و ڕەتکردنەوەیە دەدەنەوە؟ با ڕونکردنەوە بدەن لەسەر هەواڵەکە، لە کاتێکدا ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزگرتن لە مرۆڤ بە زیندوویی و مردوویی بە ئەرک دەزانێت و ئیسلامەتی ئێمە لەم ڕۆژانە دەردەکەوێت. لەمێژودا موسڵمانان باشترین پشتگیر بون بۆ مەزڵوم و لێقەوماوان لەهەموو دینە جیاوازەکان نەک لێقەوماوو دەرکراوێک".

له‌ درێژه‌ى بابه‌ته‌كه‌یدا، د. ئیدریس کاریتانی، پێشنوێژو وتارخوێن ده‌ڵێت: "پێغەمبەری خودا (د.خ) کاتێک تەرمێک بەلایدا تێدەپەڕی، لەبەر ڕێزی دەوەستا؛ کاتێک هاوەڵان پێیان دەگوت: "ئەمە جەنازەی جوولەکەیە!"، دەیفەرموو: "ألیسَت نَفساً؟" واتە: "ئایا ئەمە مرۆڤ نییە؟". لێرەوە تێدەگەین کە مرۆڤبوون پێش هەموو ئینتیمایەکی ترە. هەروەها خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بە گشتی دەفەرمووێت: {ۆڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ادَمَ} (الإسرا‌‌و: ٧٠)، واتە: "بە ڕاستی ئێمە ڕێزمان لە نەوەکانی ئادەم گرتووە".

له‌ كۆتاییدا ده‌پرسێت: "ئەم کچە بێگومان نەوەی ئادەم بوو، لێقەوماو و خاکد اگیرکراو و میوان بوو، ئایا ئاوا ڕێزی لێ دەگیرێت؟".  

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 16ى نیسانی 2026 ته‌رمى شه‌هید غه‌زال، له‌ ماڵى نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارى كورد (سه‌ردار عه‌بدوڵا) شۆردرا و كفن كرا، دواتر به‌ ئاڵاى پیرۆزی كوردستانه‌وه‌ برا بۆ گۆڕستان و به‌خاك سپێردرا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا