سیستمی پەیرۆڵ، لیستی مووچەی مانگی چواری پەسند كرد و ئێستە مووچەخۆران دەتوانن لە رێگەی بەرنامەی KRDPass سەیری بكەن، بزانن بۆ ئەم مانگە مووچەكەیان چەندە، بڕیاریشە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتە رەوانەی بەغدا بكرێت.
لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە كراوە و ئێستە چەند وردەكارییەكی ماوە.
ئەوەیش زانراوە، لە هەرێمی كوردستاندا هەزار و 189 یەكەی ژمێریارییە، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە سیستمی پەیرۆڵ پەسند كراون و لیستەكەیان داخل كردووە، بۆیە فەرمانبەران لە ڕێگەی KRDPassەوە دەتوانن وردەكاریی مووچەكانیان وەك مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵەكان و لێبڕینەكان بزانن.
هاوكات لە زانیارییەكاندا هاتووە، كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لیستی مووچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەكرێت، ئەوەیش دوای ئامادەكردنی بە تەواوەتی تا هیچ كێشەیەكی نەبێت


وەڵام بدەوه