Kurdistan Press - نرخی غــازی مــاڵان زیاتر دێتە خوار نرخی غــازی مــاڵان زیاتر دێتە خوار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی غــازی مــاڵان زیاتر دێتە خوار

ئەمڕۆ سێشەم 21ـی نیسان، سالار محەمەد بەڕێوەبەری پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی نەوت و كانزاكانی هەولێر، رایگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی غازی ماڵان بەرەو باشبوونێكی بەرچاو دەچێت و بڕی غازی پێگەیشتوو بە هەولێر زیادی كردووە.

زیاتر گوتی، پێشتر لە هەفتەیەكدا تەنیا دوو رۆژ غاز بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرا، بەڵام بەهۆی زیادبوونی قەبارەی بەرهەمەوە، توانراوە بكرێتە سێ و دواتریش چوار رۆژ لە هەفتەیەكدا بە بریكارەكان دەدرێت. 

باسی لەوەش كرد، ئەگەر بۆ رۆژانی داهاتوو بڕی غازی پێگەیشتوو بەم شێوەیەی ئێستە بێت، ئاستی دابەشكردنەكە بەرز دەكەینەوە بۆ پێنج رۆژ لە هەفتەیەكدا، هەروەها لە هەر گەڕێكی دابەشكردندا نزیكەی 35 بۆ 40 هەزار بوتڵ غاز بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت.

روونی كردەوە، پرۆسەكە بەتەواوی ئەلیكترۆنی كراوە و لە رێگەی "كارتی ئەلیكترۆنی"ـیەوە دەبێت، كە ئێستە لە دەستی هاووڵاتییاندایە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە كارا كراوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا