سەرچاوەیەک لە بەغدا سەبارەت بە مووچەی مانگی 4 و ناردنی داهاتی ناوخۆ رایگەیاند، " چاوەڕواندەکرێت ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان نەتوانێت 120 ملیارەکە دابینبکات، حکومەتی فیدراڵیش تێگەیشتنی بۆ دۆخەکە هەیە، بەڵام بڕیارەکە لەدەستی سەرۆکوەزیرانی عێراقە."
سەبارەت بە وادەی خەرجکردنی مووچە، ئەو سەرچاوەیەی بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر سەرەتای ئەم هەفتەیە داهاتی نانەوتی ڕەوانەکرا، کۆتایی هەفتە مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت، ئەگەر نا دەکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو."


وەڵام بدەوه