بڕیارێک بۆ هەژماری خزمەتی فەرمانبەران درا
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هەژمارکردنی خزمەتی فەرمانبەران فەرمانێکی دەرکرد و بڕیاری دا هەژماری خزمەتی سەربازی جێبەجێ بکرێت.
بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كە لە 12ی 4ی 2026، دەرچووە "بڕیارمان دا بە هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی تاوەکوو 4ی3ی1991، ماوەی ڕاژەی دوای ئەم ڕێکەوتە هەژمار ناکرێت."
جەخت کراوەتەوە: "ئەم هەژماکردنە تەنیا بۆ مەبەستی خانەنشین دەبێت."
فەتحی مستەفا، شارەزای بواری کارگێڕی رایگەیاند: "ئەوە مەبەستی خزمەتی پێشمەرگایەتی نییە، بەڵکوو مەبەستی خزمەتی سەربازیی حکوومەتی عێراقە پێش 4ی3ی1991، دوای ئەو وادەیە هەژمار ناکرێت."


وەڵام بدەوه