Kurdistan Press - شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ پارێزگای هەولێر ئاسمانی ساماڵە پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە بەرزەکان هەیە بەتایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری، لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە. 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرده‌وه‌، له‌ پارێزگای سلێمانی ئاسمانی نیمچە هەورە لە دوای نیوەڕۆ هەور زیاد دەکات و ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری هەیە لەسەر ناوچەی جیا جیا بە شێوەی بارانی کورت خایەن و هەندێكکات بارانی مامناوەند دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە هەندێك ناوچە دەگرێتەوە، ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری ناوچەی جیاجیای ئیدارەی گەرمیانیش بگرێتەوە لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ.

 

كه‌شناسی ده‌ڵێت، له‌ پارێزگای دهۆک ئاسمان بە گشتی لە ئێستادا لە سنوری ئەو پارێزگایە (کاتەکانی پێش نیوەڕۆ) نیمچە هەورە لە نیوەڕۆ هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە سنوریەکانی باکوری رۆژئاواو بەشێک لە ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانی ئەو دەڤەرە هەیە، کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت.

 

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، له‌ پارێزگای هەڵەبجە ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەدوای نیوەڕۆدا لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان ئەگەری بارانبارین هەیە بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری کورت خایەن لەگەڵ هەورە تریشقە.

 

په‌یوه‌ست به‌ به‌ پارێزگای كه‌رکوک، كه‌شناسی رونیكردوه‌ته‌وه‌، ئاسمانی ساماڵ و پەڵە هەورە لە دوای نیوەڕۆ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رونیكردوه‌ته‌وه‌، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ لە کاتەکانی بەرەبەیان لە بەشێک لەم ناوچانە سنوری پارێزگای هەولێر پیرمام شه‌قلاوە هەریر  باران و هەورە تریشقەش دەبێت، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ بەشێک لە ئیدارەی سۆران پاشان بۆ شارۆچکەی کۆیە تەقتەق پاشان بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە پارێزگای که‌رکوک و ئیدارەی گەرمیان.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

 

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 23 پلەی سیلیزی

سۆران: 23 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا