Kurdistan Press - ئامارێکی مەترسیدار لە عێراق بڵاوکرایەوە ئامارێکی مەترسیدار لە عێراق بڵاوکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامارێکی مەترسیدار لە عێراق بڵاوکرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق نوێترین ئامارەكانی پڕۆسەی تۆماركردنی چەكی لە سەرانسەری وڵاتەكەو ڕاگەیاند و هۆشداری توندیش دەداتە ئەو كەسانەی چەكەكانیان بە نایاسایی دەهێڵنەوە.

 

عەباس بەهادلی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕای گەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكوومەت بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا، تاوەكو ئێستە پێنج ملیۆن و 800 هەزار چەك بە فەرمی تۆماركراون. 

 

ئاماژەی بەوەش كرد كە پڕۆسەكە بەردەوامە و زیاتر لە 250 هەزار داواكاری نوێ بۆ تۆماركردن پێشكەش كراون.

 

بەپێی گوتەكانی بەهادلی، وەزارەتەكە 864 بنكەی تایبەتی بۆ ئەم مەبەستە كردووەتەوە و تاوەكو ئێستە پێداچوونەوەی ورد بۆ 310 هەزار داواكاری كراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دا كە هەر كەسێك پابەندی تۆماركردن نەبێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و دەستبەسەرداگرتنی چەكەكەی دەبێتەوە. هەروەها گوتی، كە پڕۆسەی تۆماركردنی چەك تاوەكو ڕێكەوتی 31ـی كانوونی یەكەمی 2026 بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا