مەسرور بارزانی سەرکۆنەی رووداوی تەقەکردنەکەی هوتێلی واشنتن هیڵتن دەکات
مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە بارەی رووداوی تەقەکردنەکەی هوتێلی واشنتن هیڵتن بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا مەسرور بارزانی رایگەیاندووە: "زۆر نیگەرانم بە هەواڵی تەقەکردنەکە لە ئاهەنگی ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن، و خۆشحاڵم کە سەرۆک ترەمپ، خانمی یەکەم، جێگری سەرۆک و ئەندامانی کابینە و ڕۆژنامەنووسان و میوانەکان سەلامەتن."
هەروەها سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: "توندوتیژی هیچ جێگەیەکی لە ژیانی گشتیدا نییە."


وەڵام بدەوه