پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە شاری کەرکووک، چەندین هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون . پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە کە هاوکاریی پێویستیی تەندروستیی پێشکەشی برینداران بکەن.
مەسرور بارزانی


وەڵام بدەوه