دەست دەکرێت بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە هەولێر
ڕۆژ: دووشەممە
بەروار: ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر بڵاویکردەوە، پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ئەو جووتیارانە دەستپێدەکات کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆ کردووە. دابەشکردنەکە بۆ ئەو جووتیارانەیە کە ناویان لە زنجیرە ١٣٣٠ تاوەکو ١٣٦٨ دایە و دەتوانن لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) شایستە داراییەکانیان وەربگرن.
مەرجەکانی وەرگرتنی چەک:
ئامادەبوونی خودی خاوەن چەک بە شێوەیەکی فیزیایی.
لە کاتی ئامادەنەبوونی خاوەن چەک، پێویستە بریکارەکەی وەکالەی فەرمی ساڵی ٢٠٢٦ی پێبێت.
بۆ کۆچکردووان، پێویستە دابەشنامەی یاسایی و بریکارنامەی گشت میراتگرەکان ئامادەبێت.


وەڵام بدەوه