بڕیاری لکاندنی کارەبای چەند ناوچەیەکی کەرکووک بە حەویجە چووە بواری جێبەجێکردنەوە
بە فەرمی بڕیاری لکاندنی کارەبای قەزاکانی داقووق و دبس، لەگەڵ ناحیەکانی پردێ، قەرەهەنجیر و شوان بە قەزای حەویجە جێبەجێ کرا. بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەکە تەنیا لایەنی تەکنیکی نەگرتووەتەوە، بەڵکو کۆمەڵێک فەرمانبەری کوردیش گوازراونەتەوە بۆ فەرمانگەکانی حەویجە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە پێشتر دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هۆشداری لەم مەترسییە دابوو، بەڵام لەو کاتەدا لەلایەن میدیاکانی یەکێتییەوە ڕەتکرایەوە و وەک دەستکەوتی خۆیان ناسێندرابوو.
ڕۆژ: سێشەممە
بەروار: ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦
#kurdistanpress



وەڵام بدەوه