سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی تەواوی داهاتی ناوخۆی پارێزگاکانی هەرێم کۆبکرێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لە نێوان 50 بۆ 80 ملیار دینار بێت.
هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق لە بڕی داهاتە کۆکراوەکە ئاگادار دەکرێتەوە؛ دوای پەسەندکردنی لەلایەن تەیف سامی، واژوو لەسەر ناردنی گوژمەی مووچە دەکرێت. چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی 4 ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت


وەڵام بدەوه