Kurdistan Press - پارەیەکی زۆر بۆ هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە پارەیەکی زۆر بۆ هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەیەکی زۆر بۆ هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە

*ڕووناکی: بڕی داشکاندن 3.2 ملیار دینار بۆ هاووڵاتیان گەڕێندراوە لە مانگی سێ*
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت کە بڕی داشکاندنی 3.2  ملیار دینار گەڕاندەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەسەر  پسوولەکانی کارەبا بۆ مانگی سێ لەچوارچێوەی داشکاندن بەبڕی 20٪ لەکاتی پارەدان لەڕێگەی ئی-پسوولە.
ئەو پارەیە بری ماوەی 20٪ داشکاندنی پێشکەشکراو بە هاوبەشی ماڵان دەکرا لەکاتی پارەدان لەڕێگەی سەکۆی ئی-پسوولە لە مانگی دوو.
هاوبەشانی ماڵان کە بڕی داشکاندنەکەیان زیاترە لە پسوولەی مانگی سێ بڕی ئەو داشکاندنەی بۆیان ماوە دەخرێتە سەر قەرزی پێش ڕووناکی
خشتەی یەکەم: داتاکانی پەیوەست بە داشکاندن لە کوردستان لە مانگی سێ
کۆی گشتی ئەو پارەیەی گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان: 3.2 ملیار دینار
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند لە پاڵپشتی 20٪: 133,000
تێکڕای بڕی پارەی گەڕێندراوە بۆ هاوبەشانی ماڵان: 24,000 دینار 
ژمارەی ئەو هاوبەشانەی پسوولەکانیان یەکسانە بە 0 بەهۆی سوودمەندبوون لە پاڵپشتی 20٪: 20,600
تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 5.5 ملیۆن هاووڵاتی  کە زیاترە لە ٪85ی هاووڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی. 
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.
پرۆژەی ڕووناکی کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. ئێستا زیاتر لە 85٪ی هاووڵاتیان کارەبای بەردەوامیان هەیە لە پڕۆژەی ڕووناکی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا