كوردستان پرێس - هەولێر
شەموو، ٢ی ئایاری ٢٠٢٦
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی دامەزراوەكان، پڕۆژەی ستراتیجیی "بانكی نیشتمان" دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی زانیارییەكان، باڵەخانەی بانكەكە تەواو بووە و ٤٠٠ فەرمانبەر بۆ دەستنیشانكراون و تەنیا چەند وردەكارییەكی تەكنیكی ماوە بۆ كردنەوەی فەرمیی.
گرنگترین زانیارییەكان دەربارەی بانكی نیشتمان:
چەترێكی یەكگرتوو: ٩٤ بانكی حكوومی و ٢٨ بانكی پسپۆڕی ڕێكدەخرێنەوە و دەبنە لقێك لەژێر چەتری بانكی نیشتمان.
مۆڵەتی فەرمی: دەبێتە یەكەم بانكی فەرمیی حكوومەتی هەرێم كە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە.
سیستەمی ئەلیكترۆنی: تەواوی كاروبارەكانی بە سیستەمێكی پێشكەوتووی ئەلیكترۆنی بەڕێوەدەچێت.
بووژانەوەی ئابووری: ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران دەكات و دەبێتە دەروازەیەك بۆ بەستنەوەی هەرێم بە بازاڕە جیهانییەكان.
خزمەتگوزارییەكان: پێدانی پێشینەكانی (كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێبوون) و سیستماتیكردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە.
ئەم هەنگاوە ئامانج لێی گەڕاندنەوەی متمانەیە بۆ كەرتی بانكی و دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه