كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیران، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بە پڕۆژەی "ڕووناكی" كرد.
گرنگترین خاڵەكانی كۆبوونەوەكە:
هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی ڕووناكی: تاوتوێكردنی دوا قۆناغەكان و پلانی داهاتوو بۆ گونجاندنی ژێرخانی كارەبا لەگەڵ خواست و پێداویستی هاوبەشان.
خزمەتگوزاری و گلەییەكان: جەختكرایەوە لەسەر بەدواداچوونی خێرا بۆ كێشە و پێشنیارەكانی هاووڵاتییان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
هۆشداری لە سەرپێچی: داوا لە هاووڵاتییان كرا لە سەرپێچی دووربكەونەوە، چونكە سیستمە نوێیەكە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی سەرپێچییەكان دیاری دەكات.
سوودمەندان: لە ئێستادا نزیكەی ٥.٥ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناكی سوودمەندن كە ئامانج لێی دادپەروەری لە دابەشكردن و كەمكردنەوەی لۆد و پاراستنی ژینگەیە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه