بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی جوانترکردنی سیمای پایتەخت، پڕۆژەی دەروازەی هەولێر لەسەر ڕێگای هەولێر-کەرکووک لە سنووری قەزای قوشتەپە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
گرنگترین زانیارییەکانی پڕۆژەکە:
درێژی: ٥ کیلۆمەتر لە سنووری قەزای قوشتەپە دەگرێتەوە.
ئامانج: بەخشینی دیمەنێکی شارستانی بە ناوچەکە و ئاسانکاری گەورە بۆ هاتووچۆی شۆفێران.
تایبەتمەندی: چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لە جوانترین دەروازەکان لەسەر ئاستی عێراق.
ئەم پڕۆژەیە وەک هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکانی پایتەخت ئەژمار دەکرێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه