لەقکردنی پێگەی هەرێم
ئامادەیی پارتی لە بەغدا بە درێژایی ساڵانی رابردوو زامنی مانەوەی قەوارەیی هەرێمی دەستووریی کوردستان و پاراستنی سەنگ و قورسایی کورد بووە.
پێداگری پارتی وەک حزبێکی خاوەن پێگەیەکی جەماوەریی گەورە لە سەر جێ بە جێ کردنی دەستوورو بەرەنگاربوونەوەی هەوڵە نادەستووریەکانی بەغدا بە مەبەستی سەپاندنی باڵادەستی و بچوک کردنەوەی هەرێم، حەقیقەتی ئەو پەیامەیە پارتی چەندین دەیەیە هەڵیگرتووەو بەرگری لێکردووە.
جگەلەمەش پارتی هەمیشە هەوڵیداوە حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لە بەغدا بەرامبەر بە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان یەکهەڵوێست و هاوڕاو هاوبۆچوون بن و گەڵاڵەکردنی رێککەونێکی یەکانگیری نیشتیمانی و یەک بەرەیی بۆ پرسە چارەنوسسازە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی بە پێویست زانیوە.
بەڵام ئەوەی لە رابردووو ئێستادا بووە بە ئاڵنگاریەکی گەورە لەبەردەم دروست کردنی کۆدەنگی و کۆگیریە نیشتیمانیەکان، ئەو کەلێن و مەودایە بووە یەکێتی خستوویەتە ناو ڕیزەکانی کورد و گرتبە بەری ئاڕاستەیەکی تاکڕەوی لە لایەن ئەم حزبە بووە بە کۆسپێکی گەورە لەبەردەم پرۆژە نیشتیمانیەکانەوە.
پەیوەست بە دۆخی چەقبەستووی هەرێم و ئەو دۆخە ناسەقامگیرە سیاسیەی حاڵی حازر باڵی بەسەر پرۆسەی سیاسیدا کێشاوە، یەکێتی و سەرکردایەتیەکەی زیاد لە قەوارەی جەماوەری خۆیان داواو خواستیان خستۆتە بەردەم پارتیەوە.
سەرکردایەتی یەکێتی لە مانگەکانی رابردوو سەلماندیان ئەوان هیچ بە تەنگ سەقامگیری و بەرەوپێشەوەبردنی پرۆسەی سیاسی و یەکڕیزی نیشتیمانیەوە نین و ئامادەن بۆ دەستخستنی دەسکەوتە شەخسی و حزبیەکان، سازش لەسەر خاک و پیرۆزیەکانی گەلەوە بکەن و ئەمیش بە دەسکەوت و نیشتیمان پەروەریەوە بە حزبە سیاسیە کوردستانیەکان بفرۆشنەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه