Kurdistan Press - بەرەی گەل: پێویستە بافڵ و قوباد تاڵەبانی بچنە بەردەم دادگا بەرەی گەل: پێویستە بافڵ و قوباد تاڵەبانی بچنە بەردەم دادگا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرەی گەل: پێویستە بافڵ و قوباد تاڵەبانی بچنە بەردەم دادگا

ئەندامێكی بەرەی گەل پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و داوا دەكات، ئەمڕۆ دوو كوڕەكەی مام جەلال بێنە بەردەم دادگا و بەڵگەكانیان بخەنەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی ئایار، شادمان مەلا حەسەن سەركردە لە بەرەی گەل، پێش دەستپێكردنی دادگایی لاهوور، داوای لێپرسینەوەی یاسایی دەكات. 

 ئەو سەركردەیەی بەرەی گەل بە ڕاشكاوی ناوی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەهێنێت و تەحەدایان دەكات كە ئەگەر لە تۆمەتەكانیان بەرانبەر هەڤاڵەكانی ئەو ڕاستگۆن، با بەیانی لە بەردەم دادوەر ئامادە بن. 

دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە ئەگەر ئەوان ناترسن و كەمێك ڕاستی لە بوختانەكانیاندا هەیە، پێویستە هەموو ئەو بەڵگانەی كە لایانە لە بەردەم دادگادا بیخەنە ڕوو، بۆ ئەوەی ڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی ڕوون ببنەوە.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، شادمان مەلا حەسەن داواكارییەكی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری لە سلێمانی كرد و ڕای گەیاند، پێویستە دادگا سنوورێك بۆ ئەو نادادییانە دابنێت كە لە ژێر ناوی یاسادا ئەنجام دەدرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا